کلتوور و به چۆک­داهێنانی ژئۆپۆلتیک

ئەحمەد غەمپەروەر(شوان)

نوسەر:ئەحمەد غەمپەروەر(شوان)


به­راوردێکی تێوری له نێوان ژنه­پێشمه­رگه­کانی کۆبانێ و ده­وڵه­تی ئیسلامی(داعه­ش)

دیتنی ژنه پێشمه­رگه­کانی کورد له به­ره­کانی شه­ر دژ به داعه­ش، وێنه­یه­کی تازه­ی له سیاسه­ت له خۆرهه­ڵاتی ناوه­ڕاست و ته­نانه­ت له جیهانیش هێنایه به­ر چاو که خاوه­نه­که­ی گه­وره­ترین قوربانی ژێۆپۆلیتیک­ی سه­ده­ی بیسته­مه. ئه­م وێنه تازه­یه شێوازێکی نوێ له سیاسه­ت ئاراسته ده­کا که دڵخۆشکه­ره، له به­ر ئه­وه­ی به گژ ژێۆپۆلیتیک­دا(لایه­نی سه­لبی) چۆ که بۆته بنه­مای سه­ره­کی سیاسه­ت به بێ­واتاکردنی ژیان بۆ گه­یشتن به ئازادی.

کلتوور و به چۆک­داهێنانی ژئۆپۆلتیک

چه­مکی ژێۆپۆلیتیک داهێنانێکه له لایه­ن ڕۆدۆڵف کیلێنی[2] سۆئێدی. له ده­سپێکی له دایک بوونیه­وه حه­زی بێ سنووری ده­وڵه­ت بۆ فراوان کردنی سنووره­کان و داگیرکاری، به­شێک بوو له تۆخم و سرووشتی ژێۆپۆلیتیک. ژێۆپۆلیتیک ئه­و داهێنانه بوو که تواناکانی جوگرافیا و مرۆڤی له خزمه­ت ئامانجه­کانی ده­و­ڵه­ت­دا ئه­نا، ئه­مه ئه­رکی ڕاسته­قینه­ و ئێستراتێژیکی ئه­و بوو. که واته له­م فه­وزایه­دا به­هاکانی مروڤ ده­خرێته پاش ئامانجه­کانی ده­ستکردی ئینسان واته ده­وڵه­ت که تافلێر به تێکنۆلؤژی مۆدێرن ناوی ده­با.

بێ گومان سه­رچاوه­ی سه­ره­کی شه­ره­کانی یه­که­م و دووهه­می جیهانی بۆ کێبرکێی به­رژه­وه­ندی و ده­سه­ڵات یا خود بڵێین "دیالێکتیکی ده­سه­ڵات" ده­گه­ڕێته­وه که ئامرازی گه­یشتنی له لێواری ژێۆپۆلیتیک تێده­په­رێ. هه­ر بۆیه دوابه­دوای کۆتایی شه­ڕی دووه­هم ژێۆپۆلیتیک بۆ ماوه­ی سێ ده­هه بوو به تابۆ[3]. به­ڵام حه­زه­کانی بێ­سنووری ده­ستکردی ئینسان به­م زووانه چۆک­ دا نادات. دوای شه­ڕی سارد و هه­ڵوه­شانی دیواری بێرلین ئوتاتایل پرسیارێک به­م جۆره ئاراسته ده­کا که ئایا ژێۆپۆلیتیک مردووه؟ وڵامی به­ڵێ بۆ ئه­م پرسیاره زۆر ئه­سته­مه، چونکه هێشتا به ته­واوی جیهانی دوو جه­مسه­ری کۆتایی نه­هاتبوو که جۆرج بوشی باوک سه­رۆ­کی ئه­وکاتی ئه­مریکا له نه­زم و نیزامێکی نوێ قسه­ی کرد که دیسانه­وه جیهانی به سه­ر دوو جه­مسه­ر دابه­ش کرد؛ ئه­وانه­ی له گه­ڵ ئامریکان "کۆمه­ڵگای جیهانی" پێک­دێنن و ئه­وانه­ی له ده­ره­وه­ی کۆمه­ڵه­که­ن پێیان ده­وترێ 'ئه­وان" که جارجار به وڵاتانی سه­رکێش ناوده­­برێن. له­م ڕوانگه­یه بێ گومان بۆ نه­ته­وه­کانی بێ ده­وڵه­تی وه­کوو کورد چه­مکی ترۆریزم داتاشرا.

به­ڵام لایه­که­ی­تر ده­بێته­ خانه­ی ئه­و هه­وڵانه­ی که وڵامی "نه­خێره" چ له بواری پڕاکتیک یا خود تێۆری. له بواری تێۆری هه­ر دوابه­دوای شه­ری یه­که­م بوو که هه­ندێک له رووناک­بیران، بیریان له هۆکانی ئه­م دۆخه کرده­وه و له به­رامبه­ر هه­وڵیان بۆ ته­بایی و لێک­تێگه­یشتن­دا. هه­ڵبه­ت پێشتر سه­رچاوه فه­لسه­فیه­کانی ئه­م تێکۆشانه له لایه­ن کانته­وه فه­راهه­م کرابوو. به­ڵام ئه­وه­ی لیره جێگای ئاماژه­یه هه­وله­کانی دژ به ژئۆپۆلیتیک(لایه­نی سه­لبی) له ناو جوغرافی­زانه­کان بوو که به گژ ئه­و هه­وڵه باڵاده­ستانه­دا چوونه­وه که تێده­کۆشان هه­موو توانا و وزه­کانی مادی و مه­عنه­وی له خزمه­ت ده­وله­ت بخاته گه­ر. "ژئۆپۆلیتیک ڕخنه­گرانه[4]" به­م ئاراسته­یه­دا هه­نگاوه­کانی چر کردوو بۆ ئه­م فه­لسه­فه­یه­ تێکۆشا که زانست ده­بێ له خزمه­ت گه­ل و مرۆڤ­دا بێ نه پێجه­وانه­که­ی له خزمه­ت ده­وڵه­ت. به واتایه­کی­تر ئه­مه مرۆڤه که رێز و سه­نگایی هه­یه و ده­وڵه­ت ته­نیا ئامرازێکه بۆ ڕێک و پێک­کردنی ژیان.

ئه­زموونی ­ده­وڵه­ت له وه­ته­ی درووست­بوونی له رؤژهه­ڵاتی ناوه­ڕاست پرسیارگه­لێکی زۆری له سه­ره. میژوویه­کی خوێناوی ئه­م دیارده نامۆیه له ڕۆژهه­لات ئه­م پرسیاره سه­ره­کییه دێنێته ئاراوه که؛ تۆ بڵێی ئه­م دۆخه­ قه­یراناویه­ که به دریژای سه­ده­ی بیسته­م بۆته دیارده­یه­کی راسته­قینه له ئاکامی ده­وڵه­ته یا خود کلتووری ئه­م ناوچه­یه بێ؟

ده­وڵه­ت وه­ک هه­ڵقوڵاوی مۆدێرنیته دوو مێژووی دیاری له دوای خۆی تۆمار کردووه که تا ڕاده­یه­کی زۆر به یه­کتر نامۆن. به­شێک له ئه­زموونی ده­وڵه­ت لای خۆرئاوا و ته­نانه­ت ئاسیای رۆژهه­ڵات و ئۆستورالیایه که ئێستا له ته­بایی­دان. شاراوه نییه حه­ز و خولیاکانی ئه­م به­شه بۆ ده­سه­ڵات و به­ر­ژه­وه­ندی شه­ری یه­ک و دووی جیهانی لێکه­وته­وه، به واتایه­کی­تر قه­ڵشه­کانی لێک­تێنه­گه­یشتن له­م به­شه له جیاتی دیالۆگ به خوێنی لاوه­کان پر کرایه­وه. سه­ره­رای ئه­م دۆخه، به­ڵام ئێستا ئه­م وڵاتانه له­مێژ ساڵه که ئاشته­وایی­دان. شه­ر ئیتر له­م جیهانه­دا بۆته شتێکی نامۆ. ئه­وان زۆر ده­مێکه له پێناسه­کردنی ئاسایس به ڕه­هه­ندی سه­ربازی ده­رچوونه و ئاسایش به­لای ئه­وان سروشتی ئابووری، ژینگه و... به خۆوه گرتووه.

به­ڵام ئه­زموونه­که­ی­تر ده­که­وێته هه­ندێک ناوچه له ده­ره­وه­ی به­شی یه­که­م به­تایبه­ت رۆژهه­ڵاتی ناوه­راست که له ئێستا دا باسی ئیمه­یه. بێ­گومان کێبرکێی ده­سه­ڵات له­م ناوچه­یه­ش له­ وه­ته­ی مرۆڤ پێی ناوه­ته ئه­م نیشتمانه هه­ر هه­بووه، به­ڵام له وه­ته­ی ناوچه­که به سه­ر دوو جه­مسه­ری مه­زهه­بی­­دا دابه­ش کراوه، ئازاره­که­ش قووڵ­تر و پایه­دارتر بووه. به هاتنی داهێنانه هه­ره به­رچاوه­که­ی مۆدێرن"ده­وڵه­ت"، دیالۆگ و وتووێژ بوون به شتێکی ون و چه­قبه­ستوویی ئه­م سه­رده­مه، له هه­مان­کاتیشدا هه­ڕه­شه­کردن و نه­سازان بوون به بنه­مای سیاسه­ت­کردن. پرسیاره گرینگه­که لێره­دا ئه­وه­یه که بۆ ده­وڵه­ت له رۆژهه­ڵاتی ناوه­ڕاست ده­بێ ئاکامه­که­ی به­م شیوه­یه بێ؟ به هه­مان شێوه­ی سه­ره­وه ئاخۆ گرفت له سروشتی ده­وڵه­ته یا خود ئه­مه کۆمه­ڵگایه که ناتوانێ بگات به لێک­تێگه­یشتن؟

وا وێده­چێ سه­رچاوه­ی پرسیاره­کان له کۆتایی­دا ببن به یه­ک. روونه ده­وڵه­ت داهێنانێکی رۆژئاواییه و تاکی رۆژئاوا له ئاکامی بیرکردنه­وه­ له دۆخی کۆمه­ڵایه­تی، سیاسی، ئابوری،... خۆی گه­یشتووه به­م داهێنانه­ و دوای مێژوویه­کی تاریک ئێستا له ئاسایش­دان، به شیوه­یه­ک که هێدی هێدی به­ره­و قۆناغی دوای ده­وڵه­ت هه­نگاو ده­نێن. ئه­رکی تاکی رۆژهه­ڵاتیشه که به بیرکردنه­وه له دۆخی کۆمه­ڵایه­تی، سیاسی، ئابوری،... خۆی و له کۆتایی­دا به که­ڵک وه­رگرتن له ئه­­زموونی رۆژئاوا مێکانیزمێکی گونجاو بۆ به­رێ کردنی ژیانی سیاسی بدۆزێته­وه. که­واته تاکی رۆژهه­ڵات نه­گه­یشتۆته داهێنان له­م بواره­دا بۆیه مێکانیزمی ده­وڵه­تیش له هه­مبه­ر پرسه­کان وڵامی شتێکه که لایه­نی نه­رێنی ژێۆپۆلیتیک به تامه­زرۆییه­وه چاوه­ڕوانی ده­کات. بۆیه ده­بێ بڵێین که سروشتی ده­وڵه­ت له سروشتی کۆمه­ڵگا وه­رده­گیرێ و تاکی رۆژهه­ڵات له­م بواره­دا تووشی بنبه­ست هاتووه.

بۆیه به درێژایی سه­ده­ی بیسته­م، مێژووی رۆژهه­ڵاتی ناوه­ڕاست، مێژووی زاڵبوونی لایه­نی سه­لبی ژێۆپۆلیتیکه به سه­ر هه­ڵسووکه­وتی ده­وڵه­تان له گه­ڵ یه­کتر و له سه­ر  ئاستی ناوخۆییشه­وه. لێک­تێنه­گه­یشتنی عه­ره­ب له خۆی، عه­ره­ب و عه­جه­م له یه­کتر، عه­ره­ب و عه­جه­م و ئسراێیل به گشتی پێکه­وه و هه­موانیش گرینگ­تر له که­مینه نه­ته­وه­ییه­کانی ناوخۆ دۆخێکی له­م ناوچه­یه خوڵقاندووه که جێی شه­رمه مرۆڤ بڵێ؛ رۆژهه­ڵاتی ناوه­ڕاست لانکی شارستانییه­تی مرۆڤایه­تییه. روون و ئاشکرایه که حاشا له کێبرکێی ژێۆپۆلیتیک له­م ناوچه­یه ناکرێ به­ڵام هیچ کات دۆخه­که نه­گه­یشتووه به­م ئاسته­یه­ی ئێستا که تاک له داهێنان راوه­ستی و سه­رجه­م تواناکانی بۆ به­ربه­ره­کانی کردنی هه­ڤاڵانی دوێنێی بخاته گه­ر.

ئه­م فه­زایه، به بێ واتاکردنی ژیان ته­واو بووه. له دۆخێکی­ وادا پرسیاری سه­ره­کی مانه­وه­یه. کام مێکانیزمه ده­توانێ له­م ره­وشه­دا به هانای تاک و کۆمه­ڵگا بێت، زۆربه­ی وڵامه­کان تا ئێستا درووست­کردنی ده­وڵه­ت بووه. له سیستمه­مێکی جیهانی­دا که له سه­ر بنه­مای ده­وڵه­ت بنیات­نراوه و کاری پێ­ده­کرێ، وڵامێکه له جێی خۆی­دایه. به­ڵام به شرۆڤه­کردنی پێوه­ندی کۆمه­ڵگای رۆژهه­ڵاتی ناوه­ڕاست له گه­ڵ ده­وڵه­ت له سه­ره­وه، ئاشکرایه که ده­وڵه­ت، پرسه­که وێده­چێ بتوانێت بۆ ماوه­یه­کی کاتی چاره­سه­ر بکا، به­ڵام بێ ده­سته­وستانه له چاره­سه­ر­کردنی بنچینه­یی بابه­ته­که و له کۆتایی­دا خوڵ­خواردنه له ناو بازنه­که به دوای خۆمان­دا.

ده­وڵه­تی ئیسلامی(داعه­ش) ده­نگی به­رزی به­ڵێیه بۆ ده­وڵه­ت. به­ڵام جێی سه­رسورمانه، بۆ مه­گه­­ر ده­وڵه­تێکش له ناوچه­که هه­یه که پاشگر یا پیشگرێکی ئیسلامی پێوه نه­لکابێ، یا خود ئه­ندامی کۆنفرانسی ئیسلامی نه­بێ یا یاسای بنه­ڕه­تی مۆرکی ڕاسته­قینه­ی ئیسلامی پێوه­دیار نه­بێ. که­واته ده­وڵه­تی ئیسلامی(داعه­ش) پێش ئه­وه­ی هێمایه­ک بێ بۆ ئیسلامه­تی، کۆششێکه بۆ پڕچه­ک­کردنی لایه­نی سه­لبی ژێۆپۆلیتیک. داعه­ش له ده­سپێکه­وه هه­ڵگری سفه­تی ده­و­ڵه­ت بوو. به ئامانجی ئاواکردنی کیانێک له قه­واره­ی ده­وڵه­ت. "ئه­زموونی ژیان" له و­ه­ته­ی ده­ڵه­ت له رؤژهه­ڵاتی ناوه­ڕاست بنیاتنراوه، ئاماژه­یه­کی ده­وڵه­مه­نده له یه­ک تێنه­گه­یشتن و کوشت و کوشتار و زه­بر و زه­نگ. ده­وڵه­تی ئیسلامی به موژده­دانی درووست­کردنی ده­وڵه­تی ئیسلامی روون و ئاشکرایه که به­ردێک له سه­ر به­ردێک دانانی بۆ ته­بایی به­ڵکوو دوابه­دوای چڕکردنی پێگه­که­ی بۆ تێرکردنی چێژی ده­سه­ڵات تێهه­ڵده­چێته­وه و ده­­ورێکی تازه له کێبرکێی ژێۆپۆلیتیک ده­ست­پێده­کاته­وه.

ئه­وه­ی جارێکی دیکه پاش سه­دان ساڵ هیوای ژیانی گه­ڕانده­وه بۆ ناوچه­که، ئازایه­تی و قاره­مانیه­تی بوێرانه­ی ژنه پێشمه­رگه­کان و تێکۆشانێکی بێ­وچانی ئه­م فرشتانه­یه بۆ وێناکردنی لایه­که­ی­ تری ژێۆپۆلیتیک(ژێۆپاسیفیزم). وڵامی ڕاسته­قینه­و و بێ­ده­مارگرژانه بۆ پرسه­کانی هه­نووکه­ی ناوچه­که خۆی له ناو په­یکه­ری ژنه­خه­بات­کاره­کانی سه­نگه­ری شه­نگال و کۆبانێ­دا حاشارداوه. ئه­م هه­ڵمه­ته خوێندنه­وه و به­رسیڤی واقعیانه­ی تاکی زوڵم لێکراوی رۆژهه­ڵاتی ناوه­ڕاسته که به­داخه­وه پێشوازیه­که­ی ئه­وه له ناوچه­که نه­بوو به­ڵکوو رۆژئاوایه که باوه­شی بۆ کرده­وه.

دیاره ئه­وروپایه­کان –ئێسکاندیناویه­کان- دوای دیارکه­وتنی وێنه­کانی ژنه پێشمه­رگه­کان باوه­شیان بۆ کرده­وه و هه­ستان به درووست­کردنی سوپای ژنان، به­ڵام مه­سه­له­که زۆر له وه قو­ڵتر بوو. وڵامه­که بریتی بوو له خوڵقاندنی کلتوورێک بۆ به گژداچوونی پرسه­کانی رۆژهه­ڵات که ده­وڵه­تی هاورده­کراو له رۆژئاوا بێ توانا بوو له به­رامبه­ریان. به­ڵێ ژنه پێشمه­رگه­کانی کورد هێمای واتایه­کی­ترن. ڕوحی ڕاسته­قینه­ی ڕۆژهه­ڵاتی ناوه­ڕاستن له شه­نگال و کۆبانێ له ناو دۆزه­خی ژئۆپۆلیتیک که له­ مێژ ساڵه باڵی به سه­ر ئه­م ناوچه­یه­دا کێشاوه.­ جیاوازی ئه­م دوو وێنه –داعه­ش ، به­ره­کانی ژنه پێشمه­رگه- له­مه­دایه که یه­کێکیان تێده­کۆشی بۆ چوونه ­ناو بازنه­ی ده­وڵه­تان، ئه­وی­تریان له حه­ولی ئه­زموون­کردنی شێوازێکی­ترن له سیاسه­ت که له گرینگایه­تی ده­وڵه­ت که­م ده­کات و به سوودی مروڤ و کلتوور و پێکه­وه ژیان هه­نگاو هه­ڵدێنێ. 

ئاکام:

به­ره­کانی شه­ر له نێوان ژنه­پێشمه­رگه­کانی کورد و ده­وڵه­تی ئیسلامی، ­به­ره­ی موقابله­ی کلتوور و ژێۆپۆلیتیکه. هێزێک که گه­یشتۆته ئاستێک له خۆناسین که وڵامی گرفت و پرس و پرسیاره­کان به په­روه­رده­کردنی کلتوور و به­رخۆدان ده­داته­وه و ده­توانی ببێت به هێما و هێزی مرۆڤایه­تی بۆ خۆی مسۆگه­ر بکات­ و له ناوخۆش­دا مێکانیزمێک بۆ به­رێوه­بردنی ژیان بێنێته ئاراوه که ڕه­گه­ز و ڕه­چه­ڵه­ک بێ به­ها ده­بێت و خزمه­ت­کردن بۆ هێنانه­دی وێنه­یه­کی تازه به هه­ند ده­گرێ. له به­رانبه­ر ده­وڵه­تی ئیسلامی گور و تین به­خشینه به ژئۆپۆلیتیک و نوێنه­رایه­تی هزری مردوو و چه­قبه­ستوی رۆژهه­ڵات و قه­وه­زی ئازادی و خۆناسینی تاکی ئه­م جوگرافیایه­یه. 

نووسەری ئەم وتارە قوتابی دۆکتۆرای جوگرافیای سیاسییە.   

shvanperver@gmail.com

 

[2] -Rudolf Kjellen

[3] -Taboo

[4] -Critical Geopolitics