بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلێکۆپتەرێک له ئێران 10 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلێکۆپتەرێک له ئێران  10 کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئاکامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی فڕیاگوزاری لە شاری شیراز باشووری رۆژئاوای ئێران، 10 کەس گیانیان لەدەستدا.

 

لە ئاکامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی فڕیاگوزاری لە شاری شیراز باشووری رۆژئاوای ئێران، 10 کەس گیانیان لەدەستدا.

لە میانی لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئیرنا، بەڕێوەبەری گشتی بارە لەناکاوەکانی ناوچەکە حەسەن فەیازپورگوتی: "لە ئاکامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی فریاگوزاری کە سێ برینداری دەگواستەوە لە نزیک شارۆچکەی هۆنچی سەربە پارێزگای شیراز 10 کەس گیانیان لەدەستدا".

ناوبراو گوتی: " ئەو 10 کەسەی گیانیان لەدەستدا، 3یان بریندارەکان بوون و 6 کەسیان تیمی فریاگوزاری و یەکێکیشیان پزیشک بوو، تاوەکو ئێستاش هۆکاری کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە نازانین ولەسەر رووداوەکە دەستمان بە لێکۆلینەوە کردووە".