رۆژئاوا دەبێ خۆی بگۆڕێت

Matt Ayton

نوسەر:Matt Ayton


نزیک بە 10 رۆژ بەسەر دەنگدانی پەرڵەمانی بەریتانیا بۆ چوونە ناو ریزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ لە دژی داعش دا تێپەر دەبێت.  فرۆکەکانی بەریتانیا بە بۆمبارانکردنی دەوڵەتی ئیسلامی هەوڵدەدەن سنوورێک بۆ کار و چالاکییەکانی ئەم تیرۆریستانە دابنێن و لە رەقەی پایتەختیاندا لاوازیان بکەن.

رۆژئاوا دەبێ خۆی بگۆڕێت

وتنی ئەوەیکە هێرشە ئاسمانییەکان بە تەنیا دەتوانن تیرۆریزمی نێونەتەوەییی لە ناو ببەن شتێکی تاڕادەیەک بی مانایە و زۆرتر پێشاندەری زاڵبوونی هەستە بەسەر سیاسەتی دەرەوەدا. ئەمەش وای لە هاورێ  و هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە کردووە کە پەیرەوی لە سیاسەتێک بکەن کە  بە پێچەوانە و دژی سیاسەتی ئێمەیە.

دوو لەو دەوڵەتە دیارانە کە ئەم سیاسەتەیان گرتووەتە بەر عەرەبستانی سعوودی و تورکیایە. هەردووکی ئەم دەوڵەتانە بە میانەڕەو لە قەڵەم دەدرێن. ئەگەڕ دەوڵەتی بەریتانیا سەبارەت بە هەوڵدان بۆ لاوازکردنی تواناییەکانی داعش زۆر جیدییە, چاوەڕوانی ئەوەی هیچ شتێکی دژواری لێناکرێت بەڵکو تەنیا پیداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سیاسەتمەداران و بەرپرسە گووماناوییەکانی ئەو دوو وڵاتەدا بکات.

لەکاتێکدا کە تورکیا لە کۆتایی مانگی ئاگووستدا دەنگی بە چوونە ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ لەگەڵ داعش دا, لێرەدا دەبینین کە ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا داعش و کوردی تێکەلاو کردووە.  لە هەمان رۆژدا کە شەڕی لە دژی داعش راگەیاند, سووپای تورکەکان زۆر بەخستی دەستیان بە هێرشی ئاسمانی لە دژی کورد کرد. هەڵپەرەستانە, بۆ بڕدنەپێشی سیاسەتی دژی کۆردانەیان, کەڵکیان لە کائیۆس و پشێوی لە سووریا وەرگرت. بەم شێوەیە ئەردۆگان لە ئێڕاق, سووریا و لەناو خاکی وڵاتەکەی خۆشیدا کۆردی کردە ئامانج.

گرووپە کوردییەکان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە شەڕی دژ بە داعشدا کاریگەر بوونە و چالاکانە و بەرێگەی جیاواز هاوکارییان لەگەڵ واشنتۆن هەبووە. پەیوەندییەکانی کوردی باشوور لەگەڵ ئەمریکا بۆ سەرەتاکانی ساڵی 1990 دەگەرێتەوە کاتێک بەیەکەوە ویستیان سەدام حۆسێن لەناو ببەن.

لە پشکنینەکانماندا بۆ هاورێ میانەرەوەکانمان لە بەرەی شەڕی سووریادا, کوردە سکۆلارەکان بەدڵنیاییەوە دەکەونە بەرەی چەپی بەرەی نووسرا و گرووپە سوورییەکانی تر. لەگەڵ ئەوەدا, گوشارەکانی سەریان لەلایەن تورکیاوە  لە کاریگەربوونیان لە شەڕی دژ بە داعشدا رێگریان لێدەکات.

هەروەها چەندین بەڵگە لەبەر دەستدانە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تورکیا بەشێوەیەکی تاکتیکی پشتیوانی لە دەوڵەتی ئیسلامی دەکات. زۆر کەس گالتە بەو تۆمەتانە دەکەن کە هاوپەیمانێکی ناتۆ پشتیوانی لە سەربڕی جیهادیستەکان دەکات. ئەردۆگان تاکو ئێستا چەندین جار دووپاتی کردووەتەوە کە ئەو پشتیوانی لە بەهێزبوونی سوونییەکان لە سووریا دەکات و زۆر بە کەمی هەوڵی بۆ سنووردارکردنی ئەو تیرۆریستانە داوە کە کەڵک لە وڵاتەکەی ئەو وردەگرن بۆ چوونە ناو ریزی دەوڵەتی ئیسلامی. یەکێک لە سەرکردەکانی داعش زۆر بە روونی بە واشنتۆن پۆستی وتووە کە : زۆربەی جەنگاوەرەکانی ئێمە لە رێگەی تورکیاوە دێنە ناو ریزی داعش, بەهەمان شێوە کەرەستەکانی ئێمەش لە تورکیاوە دابین دەبێت.

تۆرە هەواڵییەکانی وەکو دەیلی مەیل و سکای نیوز چەندین جار ئاماژەیان بەوە کردووە کە زۆربەی جەنگاوەرە بیانییەکانی داعش لە رێگەی تورکیاوە دەچنە رێزی داعش و تورکیا بە "رێگەیەک بۆ دەربازبوون بەرەو جیهاد" لە قەڵەم دەدەن.

یەکێکی تر لە نموونەکانی شەڕی خۆ-_شکستدانی رۆژئاوا لە شەڕ لە دژی تیرۆریزمدا پشتیوانیکردن لە فیۆدالیستەکانی عەرەبستانی سعوودییە. ستیوارت لیڤای وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە ساڵی 2007 رایگەیاند : ئەگەر بمانەوێت سەرچاوە دارایییەکانی تیرۆریزم بنبڕ بکەین  ئەوە پێویستە واز لە پشتیوانیکردن لە سعوودیا بێنین.

لە یادگارییەکانی کلینتۆندا کە دزەی کردووەتە ناو میدیا هاتووە کە سعوودیا یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی دابینکردنی پارەیە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان لە جیهاندا.

رژێمی سعودیا دەستی لە گەشەسەندنی فەندەمێنتالیزمی سووننەش دا هەیە. لە پاش داگیرکارییەکانی یەکێتی سۆڤییەت, وانە فەندەمێنتالییەکانی ئیسلام و وەهابیزم لە وڵاتە موسڵمانە هەژارەکاندا پەرەیسەند. شیمانە دەکرێت کە سعوودیا نزیک بە 100 ملیارد دۆلاری بۆ ئەمە خەرج کردبێت, وەهابیسم ئایدۆلۆژیایەکە کە رق و کینە بەرامبەر ناباوەران بڵاو دەکاتەوە و شیعە, جوولەکە و مەسیحییەکان بە کافر لە قەڵەم دەدات.

بەم شێوەیە رۆڵی سعوودیا لە خۆشکردنی ئاگری تیرۆریزم زانراوە, و یەکێکە لە گەورەترین کریارانی چەک لە بەریتانیا کە بەهاکەی نزیک بە 1.7 ملیارد دۆلار دەبێت لە ساڵی 2014 دا. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە رۆژئاوا هۆکاری شکستەکانی هاوپەیمانان و لەتبوونیان لەخۆی بپرسێت, بەبێ ئەمە هێرشە ئاسمانییەکانی دەستکەوتێکی باشیان نابێت.

 

سەرچاوە: The Independen