سەرەتایەكی‌ خراپ بۆ دیپلۆماسیەتی‌ كورد

Kudiplomacy

نوسەر:Kudiplomacy


 سەرەتای‌ ئەم مانگە (دیسەمبەرسێ‌ شاندی‌ كورد بەدوو كارنامەی‌ زۆر جیاوازو دژ بەیەك چوونە دەرەوەی‌ هەرێمی‌ كوردستان، شاندەكانیش بریتی‌ بوون لەمەسعود بارزانی‌ سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان بۆ وڵاتانی‌ كەنداوو سعودیە، یوسف محەمەد سەرۆكی

سەرەتایەكی‌ خراپ بۆ دیپلۆماسیەتی‌ كورد

 سەرەتای‌ ئەم مانگە (دیسەمبەرسێ‌ شاندی‌ كورد بەدوو كارنامەی‌ زۆر جیاوازو دژ بەیەك چوونە دەرەوەی‌ هەرێمی‌ كوردستان، شاندەكانیش بریتی‌ بوون لەمەسعود بارزانی‌ سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان بۆ وڵاتانی‌ كەنداوو سعودیە، یوسف محەمەد سەرۆكی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان بۆ ئەوروپاو شاندێكی‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگە بۆ ئیتالیا.

 

سەرۆكیهەرسێشاندەكە نوێنەرایەتیسێدامەزراوەیان دەكرد، كە بەهۆیناكۆكیسیاسییەوە چەند مانگێكە بەتەواویپەكخراونو هێشتا دیار نییە چارەنووسیان بە چیدەگات.

 

پێشنیوەڕۆیرۆژی‌ 12یئۆكتۆبەر هەرێمیكوردستان بەتەواویچووە قۆناغێكیجیاوازەوە كە تێیدا هێزێكیچەكدار بەبڕیاریسەركردایەتیپارتیدیموكراتیكوردستان رێگەیان نەدا سەرۆكیپەرلەمانیكوردستان كە لەشاریسلێمانییەوە بۆ هەولێر دەگەڕایەوە، بچێتە ناو شارەكەو سەر كارەكەیلەپەرلەمانیكوردستان.

 

لەو رۆژەوە تائێستا رەوشیسیاسیئەم هەرێمە بەهەڵواسراویماوەتەوە سەرباریچەندین هەوڵیسیاسی، بەڵام وادیارە هیچ هەوڵێك نەیتوانیوە كاریگەرییرووداوەكانیرۆژی‌ 12یئۆكتۆبەر كەم بكاتەوە.

 

سەردانەكەیمەسعود بارزانی‌ (كە بێجگە لەپارتیدیموكراتیكوردستان هیچ كام لەچوار حزبە سەرەكییەكەیپەرلەمانیكوردستان لە دوای‌ 19یئابیئەمساڵەوە دان بەشەرعیەتیئێستایپۆستەكەیدا نانێن) بۆ وڵاتانیكەنداوو سعودیەو توركیا لەكاتێكدایە، ئاڵۆزییە سیاسی‌‌و ئەمنییەكانیناوچەكە بەتەواویتوندبوونەتەوەو بەخستنە خوارەوەیفڕۆكە روسیەكە لەلایەن توركیاوە ئاڵوگۆڕەكانیخێراتر كردووە.

 

هەرچەندە سەبارەت بەو سەردانە زۆر دەنگۆو هەواڵ بڵاوكرانەوە كە گوایە بارزانیهاوكارییەكیزۆریماڵییلەسعودیە وەرگرتووە لەبەرانبەر پشتیوانییلەسوننەكانیعێراق، بەڵام سەرۆكایەتیهەرێمیكوردستان رۆژی‌ 6یئەم مانگە ئەو زانیارییانەیرەتكردەوەو رایگەیاند: سەردانەكەیبارزانیبۆ ریاز بۆ تاوتوێكردنیهەلومەرجو رووداوە سیاسییەكانیئەم دواییە بووە.

 

بێجگە لەو رووداوانەیئێستا لەناوچەكەو عێراق روو دەدەن، خودیپۆستەكەیبارزانیلەناوخۆیكوردستان قەیرانێكیگەورەیدروستكردووەو بەگوێرەییاسا بارزانیرۆژی‌ 19یئاب "كۆتاییبەویلایەتیسێیەمیهاتووە" هەر بۆیە چوار حزبیسەرەكیلەكوردستان ئامادە نەبوون سازش بكەن لەسەر درێژكردنەوەیویلایەتەكەیبۆ چوارەم جار، بەڵام سەركردایەتیپارتیدیموكراتیكوردستانو خودیبارزانیش رژدن لەسەر پێدانەوەیئەو پۆستە بەهەمان دەسەڵاتیپێشوویەوە، هەر بۆیە ئەم ناكۆكییە بەتەواویشەمەندەفەریسیاسی‌‌و ئیدارییپەكخستووە.

 

لەلایەكیدیكەو لەهەمان كاتدا یوسف محەمەد سەرۆكیپەرلەمانیكوردستان (كە ئێستا حیزبەكەیبارزانیبەرەسمیداوایلێكردووە دەست لەپۆستەكەیبكێشێتەوەو هەر بەهێزیئەو حزبەش رێگەیپێنادرێبچێتەوە هەولێر) بەسەردانێك گەیشتە برۆكسلیپایتەختیبەلجیكا. كامەران سوبحان راوێژكاریسەرۆكیپەرلەمان بۆ كاروباریمیدیاییدەڵێ‌: "سەردانەكە لەسەر داوەتیرەسمیپەرلەمانیئەوروپا بووە".

 

یوسف محەمەد لەو سەردانەیدا رۆژی‌ 4یدیسەمبەر لەپەرلەمانیئەوروپا وەكو سەرۆكیپەرلەمان وتارێكیپێشكەش كردو تێیدا بێجگە لەداواكردنیهاوكارییزیاتر بۆ هەرێمیكوردستان لەدژیداعش وتی‌: "زۆرجار میلیشیاكان وا مامەڵەیان كردووە كە لەسەرووییاساوەن، دوای12یئۆكتۆبەریئەمساڵ ناچارییان كردین بگەڕێینەوە بۆ پارێزگایسلێمانی‌‌و ڕێگایان نەدا بچینە ناو هەولێرەوە، هەروەها ناچاركردنیچوار وەزیر بۆ ئەوەیكارەكانیان بەجێ بهێڵن".

 

ئەم قسانەییوسف محەمەد وەكو ئاماژەدانێك بوو بەوە كە نیشانیبدات دەسەڵاتێكی‌ "ملیشیایی‌" لەپایتەختیهەرێمیكوردستان هەیە كە لەسەرووییاساوەن. ئێستا تابلۆكە وا دەردەكەوێكە لەدوایرووخانیرژێمیسەدام حوسێن 2003 هیچ كاتێهێزە كوردییەكان هێندەیئێستا ناكۆك نەبوونو جۆریناكۆكییەكانیان نەبردۆتە دەرەوەیهەرێمەكەیان.

 

ئێستا ئەگەر چاودێرێكیسیاسییان سیاسەتمەدارێكیدەرەوە بیەوێلە ناكۆكییەكانیكورد تێ بگات، ئەوا گوێگرتن بۆ چەند رستەیەك لەلێدوانەكانیسەرۆكیپەرلەمانیكوردستان بەسە كە بزانرێرەوشەكە چۆنە، ئەوەیكە زیاتر تابلۆكە بەروونینیشان دەدا روونكردنەوەكەی‌ (نوێنەرایەتیهەرێمیكوردستانە لەئەوروپا) كە تێیدا یوسفمحەمەدو شاندەكەیوەكو "شاندیگۆڕان نەك پەرلەمانیكوردستان" وەسف كردبوو.

 

دوایئەوەییوسف محەمەد لەئەڵمانیاوە رایگەیاند چەند نوێنەرایەتییەكیهەرێمیكوردستان لەئەوروپا "ویستوویانە رێگریبكەن لەسەردانەكەو هەوڵیانداوە ئاستەنگیبۆ دروست بكەن" نوێنەرایەتیهەرێمیكوردستان لەئەوروپا رۆژی‌ 6یدیسەمبەر لەروونكردنەوەیەكدا بێئەوەیدان بەوەدا بنێكە ئەو سەرۆكیپەرلەمانیكوردستانە دەڵێهیچ كاتێهەوڵیان نەداوە ئاستەنگ بخەنە بەردەم "سەردانەكەید. یوسفو شاندەكەیگۆڕان".

 

هەروەها نوێنەرایەتیهەرێمیكوردستان لەئەوروپا یوسف محەمەد تۆمەتبار دەكات بەوەی‌ "هەوڵیداوە وێنەیەكیشێواویئەزموونیهەرێمیكوردستان نیشانیئەوروپا بدات".

 

وادیارە سەردانەكەیسەرۆكیپەرلەمانیكوردستان بۆ ئەوروپا كاریگەرییهەبووە لەسەر گۆڕینیبۆچوونیئەو دەسەڵاتدارو سیاسەتمەدارانەیئەوروپا كە ساڵانێكە وەكو دۆستو هاوسۆزیكوردان دەردەكەون، هەر دوایدیداریلەگەڵ كلۆدیا رۆس جێگریسەرۆكیپەرلەمانیئەڵمانیا لە رۆژی‌ 5یدیسەمبەر، رۆس لەپەیجیتایبەتیخۆیلەفەیسبووك نووسی:  "ئەمڕۆ لە پەرلەمانی ئەڵمانیا پێشوازیم لەسەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان د. یوسف محەمەد كردو زۆر بەچڕوپڕی ڕاوبۆچوونی خۆمان گۆڕییەوە لەسەر دۆخی ئێستای كوردستانو عێراق. كوردەكانی باكووری عێراق پێویستییان بەكۆمەكو پشتگیریی ئێمه هەیە لەجەنگەكەیان دژی داعش، چون ئەوان ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕن بۆ ئاشتیو تۆكمەكردنی ناوچەكە، بەڵام من لەخەمی ئەوەدام كە كوردەكان لەسیاسەتی ناوخۆیاندا تەبا نین، لەكاتێكدایە كە پەرلەمانەكەیان لەكار كەوتووه".

 

چاودێرو شارەزایانیكورد جەخت دەكەنەوە كە ئەم پەرشوبڵاوییەیدیپلۆماسیەتیكورد بەتەواویكاریگەرییبەسەر "ناوماڵیشێواویكورد" دادەنێ‌. چونكە ئێستا ئیتر سنووریشەڕیهێزە زەبەلاحەكان لەناوچەكەدا بەتەواویخەریكە تۆخ دەبێتەوەو كورد خۆیبێئەوەیكارنامەیەكییەكگرتوویهەبێ، خەریكە دەكەوێتە ناو بازنەیچاوەڕوانیئاڵۆزییەكانیداهاتووەوە.

 

رێبوار كەریم مەحمود پسپۆری زانستی سیاسی لەزانكۆی سلێمانی  وتی‌: "ئێستا كه دۆستەكانی هەرێمیكوردستان لەزیادبووندان بەهۆی شەڕلەبەرانبەر تیرۆردا، وڵاتانی دەرەوە دەزانن كە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان یەكدەنگ نین لەمەسەلە چارەنووسسازەكاندا. هەربۆیە پێدەچێ ئەم سەردانە جیاواز و ناكۆكانەیبارزانی‌‌و د. یوسفو شاندیوەزارەتیپێشمەرگە سەلمێنەری زیاتریئەو راستیەبێ لایئەوانیش. ئەم سەردانە جیاوازە بێ هەماهەنگییانە بەڵگەیە لەسەر پەرتەوازەیی ماڵی كوردو هیچ شتێكی بۆ یەكڕیزیی نەهێشتۆتەوه كە ئۆباڵیئەم رەوشە لەئەستۆی هەمووانە."

 

بێجگە لەمانە شاندێكیوەزارەتیپێشمەرگەش چوونە وڵاتیئیتالیاو ڤاتیكان. شاندەكەیوەزارەتیپێشمەرگە كەریم شنگالیسەرۆكایەتیدەكرد كە ئێستا بەوەكالەت وەزیریپێشمەرگەیەو وەزیرە راستەقینەكەیبەهۆیفشاریپارتیدیموكراتیكوردستان لەكار دوورخراوەتەوەو ناتوانێبگەڕێتەوە هەولێر.

 

كەوابێسێدەسەڵاتیگرنگ (یاسادانانتەنفیزیی‌ – سەربازیی‌) لە هەرێمیكوردستان نەك هەر لەناوخۆدا بەڵكو كە دەچنە دەرەوەش ناكۆكو ناتەبان، بۆیە لەم كاتەدا دیپلۆماسیەتیكورد پێچەوانەیدیپلۆماسیەتیهەموو دنیا لەبریئەوەیهاوسۆزیی‌‌و هاوكارییبۆ پرۆژە سایسییەكانیان پەیدا بكەن، ماڵیخۆیانیلەدەرەوە پێ پەرتتر دەكەنو دۆستەكانیشیان دابەش دەكەن.

 

سەرچاوە: Sharpress