کلتوور و به چۆک­داهێنانی ژئۆپۆلتیک

ئەحمەد غەمپەروەر(شوان)

نوسەر:ئەحمەد غەمپەروەر(شوان)


بەراوردێکی تێوری لە نێوان ژنە پێشمەرگەکانی کۆبانێ و دەوڵەتی ئیسلامی(داعەش)

 

دیتنی ژنە پێشمەرگەکانی کورد لە بەرەکانی شەر دژ بە داعەش، وێنەیەکی تازەی لە سیاسەت لە خۆرەەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت لە جیەانیش ەێنایە بەر چاو کە خاوەنەکەی گەورەترین قوربانی ژێۆپۆلیتیکی سەدەی بیستەمە. ئەم وێنە تازەیە شێوازێکی نوێ لە سیاسەت ئاراستە دەکا کە دڵخۆشکەرە، لە بەر ئەوەی بە گژ ژێۆپۆلیتیکدا(لایەنی سەلبی) 

کلتوور و به چۆک­داهێنانی ژئۆپۆلتیک

چەمکی ژێۆپۆلیتیک داەێنانێکە لە لایەن ڕۆدۆڵف کیلێنی سۆئێدی. لە دەسپێکی لە دایک بوونیەوە حەزی بێ سنووری دەوڵەت بۆ فراوان کردنی سنوورەکان و داگیرکاری، بەشێک بوو لە تۆخم و سرووشتی ژێۆپۆلیتیک. ژێۆپۆلیتیک ئەو داەێنانە بوو کە تواناکانی جوگرافیا و مرۆڤی لە خزمەت ئامانجەکانی دەوڵەتدا ئەنا، ئەمە ئەرکی ڕاستەقینە و ئێستراتێژیکی ئەو بوو. کە واتە لەم فەوزایەدا بەەاکانی مروڤ دەخرێتە پاش ئامانجەکانی دەستکردی ئینسان واتە دەوڵەت کە تافلێر بە تێکنۆلؤژی مۆدێرن ناوی دەبا. 

بێ گومان سەرچاوەی سەرەکی شەرەکانی یەکەم و دووەەمی جیەانی بۆ کێبرکێی بەرژەوەندی و دەسەڵات یا خود بڵێین "دیالێکتیکی دەسەڵات" دەگەڕێتەوە کە ئامرازی گەیشتنی لە لێواری ژێۆپۆلیتیک تێدەپەرێ. ەەر بۆیە دوابەدوای کۆتایی شەڕی دووەەم ژێۆپۆلیتیک بۆ ماوەی سێ دەەە بوو بە تابۆ. بەڵام حەزەکانی بێسنووری دەستکردی ئینسان بەم زووانە چۆک دا نادات. دوای شەڕی سارد و ەەڵوەشانی دیواری بێرلین ئوتاتایل پرسیارێک بەم جۆرە ئاراستە دەکا کە ئایا ژێۆپۆلیتیک مردووە؟ وڵامی بەڵێ بۆ ئەم پرسیارە زۆر ئەستەمە، چونکە ەێشتا بە تەواوی جیەانی دوو جەمسەری کۆتایی نەەاتبوو کە جۆرج بوشی باوک سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا لە نەزم و نیزامێکی نوێ قسەی کرد کە دیسانەوە جیەانی بە سەر دوو جەمسەر دابەش کرد؛ ئەوانەی لە گەڵ ئامریکان "کۆمەڵگای جیەانی" پێکدێنن و ئەوانەی لە دەرەوەی کۆمەڵەکەن پێیان دەوترێ 'ئەوان" کە جارجار بە وڵاتانی سەرکێش ناودەبرێن. لەم ڕوانگەیە بێ گومان بۆ نەتەوەکانی بێ دەوڵەتی وەکوو کورد چەمکی ترۆریزم داتاشرا. 

بەڵام لایەکەیتر دەبێتە خانەی ئەو ەەوڵانەی کە وڵامی "نەخێرە" چ لە بواری پڕاکتیک یا خود تێۆری. لە بواری تێۆری ەەر دوابەدوای شەری یەکەم بوو کە ەەندێک لە رووناکبیران، بیریان لە ەۆکانی ئەم دۆخە کردەوە و لە بەرامبەر ەەوڵیان بۆ تەبایی و لێکتێگەیشتندا. ەەڵبەت پێشتر سەرچاوە فەلسەفیەکانی ئەم تێکۆشانە لە لایەن کانتەوە فەراەەم کرابوو. بەڵام ئەوەی لیرە جێگای ئاماژەیە ەەولەکانی دژ بە ژئۆپۆلیتیک(لایەنی سەلبی) لە ناو جوغرافیزانەکان بوو کە بە گژ ئەو ەەوڵە باڵادەستانەدا چوونەوە کە تێدەکۆشان ەەموو توانا و وزەکانی مادی و مەعنەوی لە خزمەت دەولەت بخاتە گەر. "ژئۆپۆلیتیک ڕخنەگرانە" بەم ئاراستەیەدا ەەنگاوەکانی چر کردوو بۆ ئەم فەلسەفەیە تێکۆشا کە زانست دەبێ لە خزمەت گەل و مرۆڤدا بێ نە پێجەوانەکەی لە خزمەت دەوڵەت. بە واتایەکیتر ئەمە مرۆڤە کە رێز و سەنگایی ەەیە و دەوڵەت تەنیا ئامرازێکە بۆ ڕێک و پێککردنی ژیان. 

ئەزموونی دەوڵەت لە وەتەی درووستبوونی لە رؤژەەڵاتی ناوەڕاست پرسیارگەلێکی زۆری لە سەرە. میژوویەکی خوێناوی ئەم دیاردە نامۆیە لە ڕۆژەەلات ئەم پرسیارە سەرەکییە دێنێتە ئاراوە کە؛ تۆ بڵێی ئەم دۆخە قەیراناویە کە بە دریژای سەدەی بیستەم بۆتە دیاردەیەکی راستەقینە لە ئاکامی دەوڵەتە یا خود کلتووری ئەم ناوچەیە بێ؟

دەوڵەت وەک ەەڵقوڵاوی مۆدێرنیتە دوو مێژووی دیاری لە دوای خۆی تۆمار کردووە کە تا ڕادەیەکی زۆر بە یەکتر نامۆن. بەشێک لە ئەزموونی دەوڵەت لای خۆرئاوا و تەنانەت ئاسیای رۆژەەڵات و ئۆستورالیایە کە ئێستا لە تەباییدان. شاراوە نییە حەز و خولیاکانی ئەم بەشە بۆ دەسەڵات و بەرژەوەندی شەری یەک و دووی جیەانی لێکەوتەوە، بە واتایەکیتر قەڵشەکانی لێکتێنەگەیشتن لەم بەشە لە جیاتی دیالۆگ بە خوێنی لاوەکان پر کرایەوە. سەرەرای ئەم دۆخە، بەڵام ئێستا ئەم وڵاتانە لەمێژ ساڵە کە ئاشتەواییدان. شەر ئیتر لەم جیەانەدا بۆتە شتێکی نامۆ. ئەوان زۆر دەمێکە لە پێناسەکردنی ئاسایس بە ڕەەەندی سەربازی دەرچوونە و ئاسایش بەلای ئەوان سروشتی ئابووری، ژینگە و... بە خۆوە گرتووە. 

بەڵام ئەزموونەکەیتر دەکەوێتە ەەندێک ناوچە لە دەرەوەی بەشی یەکەم بەتایبەت رۆژەەڵاتی ناوەراست کە لە ئێستا دا باسی ئیمەیە. بێگومان کێبرکێی دەسەڵات لەم ناوچەیەش لە وەتەی مرۆڤ پێی ناوەتە ئەم نیشتمانە ەەر ەەبووە، بەڵام لە وەتەی ناوچەکە بە سەر دوو جەمسەری مەزەەبیدا دابەش کراوە، ئازارەکەش قووڵتر و پایەدارتر بووە. بە ەاتنی داەێنانە ەەرە بەرچاوەکەی مۆدێرن"دەوڵەت"، دیالۆگ و وتووێژ بوون بە شتێکی ون و چەقبەستوویی ئەم سەردەمە، لە ەەمانکاتیشدا ەەڕەشەکردن و نەسازان بوون بە بنەمای سیاسەتکردن. پرسیارە گرینگەکە لێرەدا ئەوەیە کە بۆ دەوڵەت لە رۆژەەڵاتی ناوەڕاست دەبێ ئاکامەکەی بەم شیوەیە بێ؟ بە ەەمان شێوەی سەرەوە ئاخۆ گرفت لە سروشتی دەوڵەتە یا خود ئەمە کۆمەڵگایە کە ناتوانێ بگات بە لێکتێگەیشتن؟ 

وا وێدەچێ سەرچاوەی پرسیارەکان لە کۆتاییدا ببن بە یەک. روونە دەوڵەت داەێنانێکی رۆژئاواییە و تاکی رۆژئاوا لە ئاکامی بیرکردنەوە لە دۆخی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوری،... خۆی گەیشتووە بەم داەێنانە و دوای مێژوویەکی تاریک ئێستا لە ئاسایشدان، بە شیوەیەک کە ەێدی ەێدی بەرەو قۆناغی دوای دەوڵەت ەەنگاو دەنێن. ئەرکی تاکی رۆژەەڵاتیشە کە بە بیرکردنەوە لە دۆخی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوری،... خۆی و لە کۆتاییدا بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی رۆژئاوا مێکانیزمێکی گونجاو بۆ بەرێ کردنی ژیانی سیاسی بدۆزێتەوە. کەواتە تاکی رۆژەەڵات نەگەیشتۆتە داەێنان لەم بوارەدا بۆیە مێکانیزمی دەوڵەتیش لە ەەمبەر پرسەکان وڵامی شتێکە کە لایەنی نەرێنی ژێۆپۆلیتیک بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی دەکات. بۆیە دەبێ بڵێین کە سروشتی دەوڵەت لە سروشتی کۆمەڵگا وەردەگیرێ و تاکی رۆژەەڵات لەم بوارەدا تووشی بنبەست ەاتووە. 

بۆیە بە درێژایی سەدەی بیستەم، مێژووی رۆژەەڵاتی ناوەڕاست، مێژووی زاڵبوونی لایەنی سەلبی ژێۆپۆلیتیکە بە سەر ەەڵسووکەوتی دەوڵەتان لە گەڵ یەکتر و لە سەر  ئاستی ناوخۆییشەوە. لێکتێنەگەیشتنی عەرەب لە خۆی، عەرەب و عەجەم لە یەکتر، عەرەب و عەجەم و ئسراێیل بە گشتی پێکەوە و ەەموانیش گرینگتر لە کەمینە نەتەوەییەکانی ناوخۆ دۆخێکی لەم ناوچەیە خوڵقاندووە کە جێی شەرمە مرۆڤ بڵێ؛ رۆژەەڵاتی ناوەڕاست لانکی شارستانییەتی مرۆڤایەتییە. روون و ئاشکرایە کە حاشا لە کێبرکێی ژێۆپۆلیتیک لەم ناوچەیە ناکرێ بەڵام ەیچ کات دۆخەکە نەگەیشتووە بەم ئاستەیەی ئێستا کە تاک لە داەێنان راوەستی و سەرجەم تواناکانی بۆ بەربەرەکانی کردنی ەەڤاڵانی دوێنێی بخاتە گەر. 

ئەم فەزایە، بە بێ واتاکردنی ژیان تەواو بووە. لە دۆخێکی وادا پرسیاری سەرەکی مانەوەیە. کام مێکانیزمە دەتوانێ لەم رەوشەدا بە ەانای تاک و کۆمەڵگا بێت، زۆربەی وڵامەکان تا ئێستا درووستکردنی دەوڵەت بووە. لە سیستمەمێکی جیەانیدا کە لە سەر بنەمای دەوڵەت بنیاتنراوە و کاری پێدەکرێ، وڵامێکە لە جێی خۆیدایە. بەڵام بە شرۆڤەکردنی پێوەندی کۆمەڵگای رۆژەەڵاتی ناوەڕاست لە گەڵ دەوڵەت لە سەرەوە، ئاشکرایە کە دەوڵەت، پرسەکە وێدەچێ بتوانێت بۆ ماوەیەکی کاتی چارەسەر بکا، بەڵام بێ دەستەوستانە لە چارەسەرکردنی بنچینەیی بابەتەکە و لە کۆتاییدا خوڵخواردنە لە ناو بازنەکە بە دوای خۆماندا. 

دەوڵەتی ئیسلامی(داعەش) دەنگی بەرزی بەڵێیە بۆ دەوڵەت. بەڵام جێی سەرسورمانە، بۆ مەگەر دەوڵەتێکش لە ناوچەکە ەەیە کە پاشگر یا پیشگرێکی ئیسلامی پێوە نەلکابێ، یا خود ئەندامی کۆنفرانسی ئیسلامی نەبێ یا یاسای بنەڕەتی مۆرکی ڕاستەقینەی ئیسلامی پێوەدیار نەبێ. کەواتە دەوڵەتی ئیسلامی(داعەش) پێش ئەوەی ەێمایەک بێ بۆ ئیسلامەتی، کۆششێکە بۆ پڕچەککردنی لایەنی سەلبی ژێۆپۆلیتیک. داعەش لە دەسپێکەوە ەەڵگری سفەتی دەوڵەت بوو. بە ئامانجی ئاواکردنی کیانێک لە قەوارەی دەوڵەت. "ئەزموونی ژیان" لە وەتەی دەڵەت لە رؤژەەڵاتی ناوەڕاست بنیاتنراوە، ئاماژەیەکی دەوڵەمەندە لە یەک تێنەگەیشتن و کوشت و کوشتار و زەبر و زەنگ. دەوڵەتی ئیسلامی بە موژدەدانی درووستکردنی دەوڵەتی ئیسلامی روون و ئاشکرایە کە بەردێک لە سەر بەردێک دانانی بۆ تەبایی بەڵکوو دوابەدوای چڕکردنی پێگەکەی بۆ تێرکردنی چێژی دەسەڵات تێەەڵدەچێتەوە و دەورێکی تازە لە کێبرکێی ژێۆپۆلیتیک دەستپێدەکاتەوە. 

ئەوەی جارێکی دیکە پاش سەدان ساڵ ەیوای ژیانی گەڕاندەوە بۆ ناوچەکە، ئازایەتی و قارەمانیەتی بوێرانەی ژنە پێشمەرگەکان و تێکۆشانێکی بێوچانی ئەم فرشتانەیە بۆ وێناکردنی لایەکەی تری ژێۆپۆلیتیک(ژێۆپاسیفیزم). وڵامی ڕاستەقینەو و بێدەمارگرژانە بۆ پرسەکانی ەەنووکەی ناوچەکە خۆی لە ناو پەیکەری ژنەخەباتکارەکانی سەنگەری شەنگال و کۆبانێدا حاشارداوە. ئەم ەەڵمەتە خوێندنەوە و بەرسیڤی واقعیانەی تاکی زوڵم لێکراوی رۆژەەڵاتی ناوەڕاستە کە بەداخەوە پێشوازیەکەی ئەوە لە ناوچەکە نەبوو بەڵکوو رۆژئاوایە کە باوەشی بۆ کردەوە. 

دیارە ئەوروپایەکان ئێسکاندیناویەکان- دوای دیارکەوتنی وێنەکانی ژنە پێشمەرگەکان باوەشیان بۆ کردەوە و ەەستان بە درووستکردنی سوپای ژنان، بەڵام مەسەلەکە زۆر لە وە قوڵتر بوو. وڵامەکە بریتی بوو لە خوڵقاندنی کلتوورێک بۆ بە گژداچوونی پرسەکانی رۆژەەڵات کە دەوڵەتی ەاوردەکراو لە رۆژئاوا بێ توانا بوو لە بەرامبەریان. بەڵێ ژنە پێشمەرگەکانی کورد ەێمای واتایەکیترن. ڕوحی ڕاستەقینەی ڕۆژەەڵاتی ناوەڕاستن لە شەنگال و کۆبانێ لە ناو دۆزەخی ژئۆپۆلیتیک کە لە مێژ ساڵە باڵی بە سەر ئەم ناوچەیەدا کێشاوە. جیاوازی ئەم دوو وێنە داعەش ، بەرەکانی ژنە پێشمەرگە- لەمەدایە کە یەکێکیان تێدەکۆشی بۆ چوونە ناو بازنەی دەوڵەتان، ئەویتریان لە حەولی ئەزموونکردنی شێوازێکیترن لە سیاسەت کە لە گرینگایەتی دەوڵەت کەم دەکات و بە سوودی مروڤ و کلتوور و پێکەوە ژیان ەەنگاو ەەڵدێنێ.  

ئاکام:

بەرەکانی شەر لە نێوان ژنەپێشمەرگەکانی کورد و دەوڵەتی ئیسلامی، بەرەی موقابلەی کلتوور و ژێۆپۆلیتیکە. ەێزێک کە گەیشتۆتە ئاستێک لە خۆناسین کە وڵامی گرفت و پرس و پرسیارەکان بە پەروەردەکردنی کلتوور و بەرخۆدان دەداتەوە و دەتوانی ببێت بە ەێما و ەێزی مرۆڤایەتی بۆ خۆی مسۆگەر بکات و لە ناوخۆشدا مێکانیزمێک بۆ بەرێوەبردنی ژیان بێنێتە ئاراوە کە ڕەگەز و ڕەچەڵەک بێ بەەا دەبێت و خزمەتکردن بۆ ەێنانەدی وێنەیەکی تازە بە ەەند دەگرێ. لە بەرانبەر دەوڵەتی ئیسلامی گور و تین بەخشینە بە ژئۆپۆلیتیک و نوێنەرایەتی ەزری مردوو و چەقبەستوی رۆژەەڵات و قەوەزی ئازادی و خۆناسینی تاکی ئەم جوگرافیایەیە.  

 

نووسەری ئەم وتارە قوتابی دۆکتۆرای جوگرافیای سیاسییە.   

shvanperver@gmail.com

 

[2] -Rudolf Kjellen

[3] -Taboo

[4] -Critical Geopolitics